دانیشتووانی كەمپی مەخمور دژی تەلبەندكردنی كەمپەكە دەوەستنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی گەلی مەخمور ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبوونەوەتەوە و تەلبەندكردنی دەوروبەری كەمپەكەیان ڕەتكردووەتەوە، بەرپرسانی سەبازیی عێراقیش پێیان وتوون ئەوان فەرمانی سەرووی خۆیان جێبەجێدەكەن.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27_12_2021، دوای ئەوەی دانیشتووانی كەمپی مەخمور دژی هەوڵێكی حكومەتی عێراق بۆ تەلبەندكردنی دەوروبەری كامپەكە خۆپیشاندانیان كرد، شاندێكی كەمپەكە لەگەڵ سەعید عەبدوڵا، فەرماندەی هێزەكانی عێراق لە مەخمور و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی عێراق كۆبوونەوە.

دوای كۆبوونەوەكە، حاجی كاچان هاوسەرۆكی ئەنجومەنی گەلی مەخمور ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا نیگەرانیی دانیشتووانی كەمپەكەمان گەیاندە بەرپرسانی عێراق پێمان وتن بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین دەوروبەری كامپەكە تەلبەند بكرێت.

وتیشی: ئێمە هیچكات دەستوور و یاساكانی عێراقمان پێشێل نەكردووە و هەمیشە پابەندبووین پێوەی، شاندەكەی عێراقیش پێیان وتین كە ئەوان بڕیاری سەربەخۆیان نەداوە بەڵكو لە بەغداوە بڕیار دەكراوە و هەوڵدەدەین لەگەڵ بەرپرسانی باڵا كۆبوونەوەتان بۆ ڕێكبخەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا