سودانی: گەورەترین شەڕمان دژی گەندەڵییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر شەڕی دژ بە گەندەڵی بدۆڕێنین، لە شەڕەکانی دیکەشدا شکست دەهێنین.

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، لە کۆنگرەی دیالۆگی بەغدا باسی لەوەکرد، گەورەترین ئاڵنگاری بەردەممان، گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتییانە، کە بەهۆی خراپی خزمەتگوزاری و بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەت و زۆری بەڵێن و کەمی کردار پاشەکشەی کردووە.

جەختی لەوەش کردەوە، شەڕی گەورەمان ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵییە و ئەگەر بێت و بیدۆڕێنین ئەوا لە شەڕەکانی دیکەشدا شکست دەهێنین.

ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو لە زۆرێک لە جومگەکاندا ماوە و هێشتا گیرۆدەین بەدەستی سیستمێکی یاسایی بە عەقڵیەتێکی چەقبوستوو، کە پێویست دەکات چاکسازی تێدابکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا