قائیمقامیه‌تی سلێمانی چوار تۆن زه‌یتون له‌ناوده‌بات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ چوارتۆن و 800كیلۆگرام زه‌یتونی هاورده‌ كراودا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه17ی ئایار‌‌، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان‌، كه ‌بۆ قائیمقامی سلێمانی نوسراوه تیایدا‌ هاتووە به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌‌ ده‌ست به‌سه‌ر 283 ته‌نه‌كه‌ زه‌یتونی هاورده‌كراودا گیراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی چوار تۆن و 811 كیلۆگرامه و شیاوی خواردن نییه‌.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕاپۆرته‌كه‌ هۆكاری خراپبوو‌نی‌‌ زه‌یتونه‌كه‌ی بۆ خراپ عه‌مباركردنی گه‌راندوه‌ته‌وه،‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو و دور له‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كۆگاكردن عه‌مبار كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌و بڕه‌ زۆره‌شی خراپبووه‌.

ئه‌وشیخستەڕووو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 150 كیلۆگرام خورمای خراپبودا گیراوه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه‌ بیفرۆشێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ڕێگری لێكراوه‌ و پسوڵه ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی یاسای بۆكراوه‌.

ڕوونیکردەوە، به‌فه‌رمای قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون ته‌واوی زه‌یتون و خورماكه‌ له‌ناوبراوه‌ و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا