ئێران ئیسرائیل بە رووداوەکانی نەتەنز تۆمەتباردەکات

پۆڵەتیک پرێس

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، نابێت وڵاتەکەی بکەوێتە ناو ئەو تەڵەیەی ئیسرائیل بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە سەرکەوتنەکانی ئێران دایناوە.

محەمەد جەواد زەریف وتی: ئێران تۆڵەی خۆی لە رەفتارەکانی ئیسرائیل دەکاتەوە و رێگەنادات لە رەفتارەکانی دژی ئێران بەردەوامبێت.

بەقسەی زەریف، “دوژمن هەڵەدەکات ئەگەر پێیوابێت ئەو کردارانە هەڵوێستی ئێران لە دانوستانی ئەتۆمی لە ڤیێنا دەگۆڕن”، ئەو دەڵێت: کاری تێکدەرانە لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز هەڵوێستی تاران لە دانوستانەکاندا پتەوتر دەکات.

لەماوەی رابردوودا چەندین رووداوی نادیار روویان لە ئێران کرد، کە نوێترینیان رۆژی یەکشەممە بوو کاتێک کێشە کەوتە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە بنکەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا