شەپۆلێكی بارانبارین روو لەناوچەكانی عێراق‌و هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
واسق سەلامی، شارەزای كەشناسی عێراق دەڵێت: لەسەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین روو لەناوچەكانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەكات.

واسق سەلامی دەشڵێت: سەرەتای بارانبارین لەناوچەكانی عێراق بەشێوەیەكی مامناوەندی دەبێت‌و ئەو شەپۆلە لەحەوتی مانگی داهاتوو زیاد دەكات‌و رێژەیەكی زۆر باران دەبارێت.

سەلامی باسی لەوەش كردووە، كە بارانبارین‌و شەپۆلێكی سەرمای خولگەیی لەناوچەكانی ئەوروپاوە روو لەعێراق‌و هەرێم دەكات‌و بەو هۆیەشەوە پلەكانی گەرما روو لەدابەزین دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، بۆ ئەمساڵ لەعێراق هیچ برێكی باران لەناوچە جیاوازەكان نەباریوە، ئەوەش جۆرێك ترسی دروست كردووە، بەوەی ئەمساڵ وشكەساڵی بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا