ئەمساڵ 67 رۆژنامەنووس لە جیهاندا كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەمساڵ 67 ڕۆژنامەنووس لە كاتی كارەكانیاندا كوژراون، بەوەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ ڕێژەی كوژرانی ڕۆژنامەنووسان 40 % زیادیكردووە، لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو 47 رۆژنامەنووس كوژراون.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ تائێستا 67 ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان لەكاتی كارەكانیان كوژراون، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو 47 ڕۆژنامەنووس كوژرابوون.

باسی لەوەشكردووە، هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژرانی ڕۆژنامەنووسان دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا، گرژی و ئاڵۆزییەكانی هایتی، زیادبوونی تووندوتیژییەكانی گروپە تاوانكارییەكان لە مەكسیك.

بەگوێرەی فیدراسیۆنەكە، چین پلەی یەكەمی لە زیندانیكردنی رۆژنامەواناندا گرتووە، بە جۆرێك، ئەمساڵ 84 رۆژنامەوان لەو وڵاتەدا زیندانیكراون. دوای چین، میانمار پلەی دووەمی گرتووە و 64 رۆژنامەوان تێیدا زیندانیكراون. توركیا بە بەندكردنی 51 رۆژنامەوان پلەی سێیەمی گرتووە. لە ئێرانیش كە لە مانگی ئەیلوولەوە بەر شەپۆلێكی خۆپیشاندان كەوتووە، 34 رۆژنامەوان لە كاتی ئەركەكەیاندا دەستگیركراون. لە بیلاڕووسیاش 33 رۆژنامەوان، لە میسر 23 رۆژنامەوان، لە رووسیا 29 رۆژنامەوان، لە سعودیە 11 رۆژنامەوان، لە یەمەن 10، لە سووریا نۆ و لە هیندستانیش حەوت رۆژنامەوان ئەمساڵ زیندانیكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا