زانایان لەسەر پشکنینی کۆرۆنا بە “PCR” هۆشداری دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک لە زانایانی تەندروستیی هۆشداری لە بەکارهێنانی پشکنینی کردەی پاککردنەوەی لوت “PCR” دەدەن بەوەی کە پشکنینێکی ورد نییە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەر نمونەیەک لە خوێنی کەسەکە وەربگیرێت ئەنجامەکەی وردتر دەبێت.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، پشکنینی “PCR” پشت بە بنەمای “بەڵێ – نەخێر” دەبەستێت، ئەوەش واتە تەنیا لەتوانایدایە ئەوە ئاشکرا بکات کە ئایا کەسەکە توشبووە یاخود نا، بەبێ دیاریکردنی پلەی ڤایرۆسەکە و رێژەکەی لەناو جەستەی مرۆڤدا.

ئەوەش هاتووە، لە حاڵەتی ڤایرۆسەکانی دیکەدا، پشکنینی “PCR” لە توانایدایە رێژەی ڤایرۆسەکان لە جەستەی مرۆڤدا ئاشکرا بکات بەڵام لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا ناتوانێت ئەنجامێکی ورد و دروست بەدەستەوە بدات.

بۆ ئەو کێشەیەش زانایان ئاماژە بەوەدەکەن، پێویستە پشکنینی خێرای کۆرۆنا بکرێت، لەبەرئەوەی لەڕێی وەرگرتنی نمونەیەک لە خوێنی کەسەکەوە دەکرێت و زانیاری وردتر دەدات بەدەستەوە.

هاوکات، بنکەکانی چاودێری نەخۆشی و خۆپارێزی ئەمریکا دەڵێن: “ئەو کەسانەی پەیوەندییان زۆرە و نیشانەی نەخۆشیشیان تێدا دەرنەکەوتووە، پێویست ناکات پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.”

لە رۆژانی رابردوودا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەنگاوێکدا نیازی خۆی لە ئەنجامدانی ١٥٠ ملیۆن پشکنینی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنادا راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا