هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویكردەوە، لە هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بەرز بووەتەوە بۆ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەمڕۆ شەممە10ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا بڵاویكردەوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە حەوت وڵاتەوە گەیشتوەتە پێنج ملیۆن و 251 هەزار بەرمیل بەوەش بە بەراورد بە رابردوو 12 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا رۆژانە دووسەدو 29 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە عێراقەوە هاوردەکردووە، لەكاتێكدا هەفتەی پێشوتر 142هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرترین داهاتی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە بە ڕێژەی (3744)ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەدوای ئەویشدا مەکسیک دێت بە (408) هەزار بەرمیل، سعودیەش لەو ریزبەندییەدایە بە (316) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ڕوسیا بە ڕێژەی (258) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەناردەی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا