کەی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ناوی براوەکان رادەگەیەنێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدڕاڵی هەڵوێستی دادگاکەی ئاشکراکرد لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە لە ڕۆژی 10ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، “لەدوای ئەوەی لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە کۆتایی بە بابەتی تانەکان دەهێنرێت، دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ناوی براوەکان ئاشکرا دەکات”.

وتیشی: لەدوای ئەوە ئەنجامە کۆتاییەکان لە کۆمسیۆنەوە دەگەڕێندرێنەوە بەمەبەستی پەسەندکردنیان، بۆیە وادەیەکی دیاریکراو نییە و ئەم بابەتە پەیوەستە بە تەواوکردنی وردبینی تانە تۆمارکراوەکان.

لەبارەی داواکارییەکانی رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، “ئەو داوایانە کاتیان پێویستە تا خوێندنەوە و وردبینیان بۆ بکرێت، جگە لەوەش کاتی دیاریکراو نییە بۆ یەکلاکردنەوەیان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە پێش پەسەندکردنی ئەنجامەکان و راگەیاندنی ناوی براوەکان دەبێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا