جۆ بایدن بڕیاری لە شێوازی وەڵامدانەوەی هێرشی سەر سەربازەکانیان لە ئوردن دا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بڕیاری لە شێوازی وەڵامدانەوەی هێرشی سەر سەربازەکانیان لە ئوردن داوە کە بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.

رۆژی سێشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لە کۆشکی سپی رایگەیاند، لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی بڕیاریانداوە چۆن وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە کە کرایە سەر بنکەی تاوەر 22ی ئوردن.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێم وا نییە ئێمە جەنگێکی فراوانترمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوێت، ئەوە شتێک نییە ئێمە خوازیاری بین.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەو ئێران وەک بەرپرسیاری ئەو هێرشە دەبینێت؟ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەڵێ، من ئەوان بە بەرپرسیار دەبینم لەو بوارەی ئەوان چەک بۆ ئەو کەسانە دابین دەکەن کە ئەو کارەیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا