قوباد تاڵەبانی بۆ لیز ترەس: بوونتان بە سێیەمین سەرۆك وەزیرانی ئافرەتی شانشینی یەكگرتوو پیرۆزە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە 5_9_2022 ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، لیز ترەس_یان بە سەرۆكی نوێی حزبەكەیان هەڵبژارد، بە پێی سیستەمی سیاسیی بەریتانیا، سەرۆكی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەبێتە سەرۆك وەزیرانی وڵات، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا پیرۆزبایی ئاراستەی ترەس كرد.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بۆ لیز ترە نووسیویەتی : بۆ بوونتان بە سێیەمین سەرۆك وەزیرانی ئافرەتی شانشینی یەكگرتوو، پیرۆزە.

هەروەها دەشڵێت: ئێمە رێگایەكی دوورودرێژمان لە پێشە و شایستەین كە هەرێمی كوردستان بكەینە شوێنێك، تێیدا ژنان لە پۆستەكانی سەركردایەتیدا، گەشەبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا