هەپەگە کوژرانی شەش سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا شەش سەربازی تورکیا کوژران و گورز لە شۆفڵێکیش وەشێنرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سوپای تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و هەشت جار ناوچەکانی خۆڕاگرییان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان کرد”.

وتیشی، “سوپای تورکیا 23 جار بە کۆپتەری هێرشبەر و 26 جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس هێرشی کردووە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “لە 24ی ئابدا سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەکانی بەرخۆدان لە ئەشکەوتی برینداران و وەرخەلێ و گردی ئامێدی هەشت جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان کران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا