نەوت رووی لە دابەزین کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 95 دۆلار دابەزی، ئەمەش پاش ئەو بەرزبوونەوە پێوانەییەی دوێنێ سێشەممە تۆماری کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی ئەیلوولی 2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە یەک دۆلار دابەزی و بە 94 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا

لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 91 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکراو بەراورد بە رۆژی رابردوو، نرخەکەی 28 سەنتی لەدەست داوە.

لەچەند مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لەدابەزین کرد لەبەر دوو هۆکار؛ رووسیا و سعودیە واژۆیان لەسەر رێککەوتنێک کرد بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوتی رۆژانەیان کە ئامانجیان بوو بەم هەنگاوە نرخی نەوت بەرزتر بکەنەوە.

هەروەها، بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین، سستی و لاوازی چالاکی کارگە پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتەی دەرخست و ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی نرخی نەوت. بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بووژانەوەی ئابووری چین و رەواندنەوەی ترسی کەم دابینیکردنی نەوت لەلایەن هەریەکە لە رووسیا و سعوودیە، نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو(14ی ئەیلوولی 2023)، بۆ یەکەمین جار لەمساڵدا نرخی نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا