پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، ڕۆژی شەممە 61 بارهەڵگری کەلوپەلی پزیشکی و خۆراک و ئاویان لە باکووری غەززە دابەزاندووە و لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست 284 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی گەیشتوونەتە کەرتی غەززە.
ئەڤیچای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند،” 61 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی گەیەندراوەتە ناوچەی باکووری کەرتی غەززە، بەگشتی بۆ ئەو ناوەند و پەناگانە کە هێشتا چۆڵ نەکراون”.
ئاماژەی بەوەکرد،” بە ڕەزامەندی ئیسرائیل ئەم ئۆپەراسیۆنە لەڕێگای ڕێڕەوی مرۆییەوە ئەنجام دەدرێت و بارهەڵگرەکانی هاوکاری مرۆیی تەنها خۆراک، ئاو و کەلوپەلی پەناگە و پێداویستی پزیشکییان تێدابووە”.
نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕوونیکردەوە، 11 ئەمبولانس، سێ پاس و قەروێڵەیەکی پزیشکی تەخت گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شیفا، کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕێکی قورسی بینیووە.
جەختیشیکردەوە، تا ئاگربەست زیاتر بخایەنێت، دەزگاکانی فریاگوزاری مرۆیی دەتوانن هاوکاری زیاتر بۆ غەززە بنێرن و سوپاسی کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵيستین و میسری کرد.
لەکاتێکدا، ڕۆژی هەینی24ی تشرینی دووەم، بەنێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا ئاگربەستێکی چوار ڕۆژە لەنێوان فەڵيستین و ئیسرائیل ڕاگەیەندرا، کە تێیدا ئازادکردنی بارمتەکان و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی بە کەرتی غەززە واژۆکراوە.