سودانی و پلاسخارت بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسییەک کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆم وەزیرانی عێراق لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد،” سودانی و پلاسخارت کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی هاریکاری نێوان عێراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و پێداچوونەوە بە ستراتیژی سەربەخۆ بۆ کارەکانی پلاسخارت لە عێراق و گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە و پڕۆژە هاوبەشەکان تاوتوێ کران”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان لەدوای دابینکردنی کەشێکی پێویست کە پشتیوانی لە سەقامگیری دەخەکە و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگە بکات، پێداچوونەوە بە هەوڵەکانی عێراقدا کرا.

هاوکات، گفتوگۆ لەسەر هەوڵەکانی عێراق کرا، بۆ ڕووبەڕووبوونەەی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا و چارەسەرکردنی کێشەی وشکەساڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا