فراکسیۆنی نەوەی نوێ بایکۆتی گەڕی دووەمی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا فراکسیۆنی نەوەی نوێ بایکۆتی گەڕی دووەمی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کرد.

لەوبارەیەوە سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک نابینە بەشێک لەو یارییە سیاسییەی لایەنەکان دەستیان پێکردووە و بەشداری لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان ناکەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕێبوار ئەوڕەحمان کاندیدی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، کە توانی نۆ دەنگ بەدەستبهێنێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا