هاوسەرۆكانی یەكێتی نەخشە رێگای چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق دەخەنە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی لە دەباشان پێشوازیانكرد لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و سەركردەی دیاری سوننەكان، لە كۆبوونەوەیەكدا نەخشەڕێگای یەكێتییان بۆ دۆخی ئەمڕۆی عێراق خستەڕوو تەئكیدیان لە چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەكان كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی، ئەمنی و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی تاوتوێكران و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو .

هاوسەرۆكانی یەكێتی بە لەبەرچاوگرتن و خوێندنەوە بۆ واقیعی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە و كێشمەكێش و ململانێ نێودەوڵەتییەكان، نەخشە ڕێگای یەكێتییان بۆ دۆخی ئەمڕۆی عێراق خستەڕوو تەئكیدیان لە چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەكان كردەوە و روونیانكردەوە دیالۆگی بونیادنەرانەی نیشتمانی لە نێوان هێزە كوردی و عێراقییەكان بە پێویستی ئەم قۆناغە دەزانین و بە پرۆژە و دیدی هاوبەش و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان دەتوانین وڵاتێكی سەقامگیری دەستەبەربكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا