پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

حسێن عەقابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە نەگەنە رێککەوتن لەبارەی خاڵە ناکۆکەکانی پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی ئەوا رەنگە پەناببەنەبەر بژاردەی دیکە.

حسێن عەقابی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، سێ ماددە لە پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی ناکۆکی لەسەرە و ئەگەر رێککەوتن لەبارەیانەوە بکرێت ئەوا لەماوەی نیو سەعاتدا پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی تێدەپەڕێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد ئەو سێ ماددەیە بریتین لە، سروشتی دادگای فیدڕاڵی و تایبەتمەندییەکانی و چۆنیەتی پێکهێنانی.

باسی لەوەشکرد، گەورەترین کێشە بابەتەکەی نوێنەرانی هەرێمی کوردستانە کە پەیوەستە بە دەنگدان لەناو دادگای فیدڕاڵی بەزۆرینە، ئەمەش لەلایەن هێزە سیاسییەکانی دیکەوە پەسەند نییە.

لە درێژەی قسەکانیدا کەعبی وتی: بەدرێژایی ساڵانی رابردوو دەنگدان لەناو دادگای فیدڕاڵی لە بابەتەکانی پەیوەست بە هەرێم و پارێزگاکان بە دوو لەسەر سێ ئەنجامدراوە و لە بابەتەکانی دیکەش بە زۆرینەی ئاسایی بووە، چۆن دەکرێت ئێستا بێین بە بنەمایەک بڕیاری ناو دادگای فیدڕاڵی پوچەڵبکەینەوە؟

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ پەسەندكردنی ئەو سێ‌ ماددەیەی پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی کە كێشەیان لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا