هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی قسەی پەرلەمانتارانی عێراق، بەندەکانی ناو پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 هەمواردەکرێتەوە و خەرجی گشتی کەمدەکرێتەوە و لە دانیشتنی هەفتەی داهاتووی پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمان کار لەسەر جێگیرکردنی سەرجەم تێبینی و پێشنیارەکان دەکات کە لەلایەن ئەندام پەرلەمانانەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە پێشکەشکراون.

هاوکات، پەرلەمان هەوڵ دەدات ئەو پێشنیارانە بەجۆرێک جێگیربکات کە لەگەڵ دۆخی ئابووری عێراقدا بگونجێن، لەوبارەیەوە پەرلەمانتاران دەڵێن: شێوازی بودجەکە زۆر جیاوازە لەو کاتەی لەلایەن حکومەتەوە نێردرا.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانیشتنێکی تایبەت لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 و تێپەڕاندنی ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا