پەرلەمان كۆبوونەوەكانی بۆ رۆژی دووشەممە دواخست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ شەممە 28_1_2023 یدا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ژمارەیەك پرۆژە یاسا كرد و كۆبونەوەكەش بۆ رۆژی دوشەممەی داهاتو دواخرا.

نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان كارەكانی دانیشتنی ژمارە 3ی ساڵی دوەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی دەستپێكرد، ژمارەی ئامادەبوان گەیشتە 199 پەرلەمانتار.

ئەوەشی خستەڕوو، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنوسی یاسای پەیوەستبونی كۆماری عێراق بە ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقێكی نێودەوڵەتی بۆ قەرەبوكردنەوەی زیانەكانی پیسبونی نەوت بۆ ساڵی 1992 تەواو كرد .

باسی لەوەشكرد، لە كۆبونەوەكەدا، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنوسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەكەی تەواو كرد بۆ دوركەوتنەوە لە دو باجدان سەبارەت بە باجەكانی سەپێنراو لەسەر داهات و ڕێگریكردن لە خۆدزینەوە لە باج لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هۆڵندا.

هاوكات پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای پەیمانگەی رێپێدراوانی پۆلیس تەواوكرد، هەروەها ڕاپۆرت و تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی هاوكاری بنەڕەتی نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی.

روونیشیكردەوە، پەرلەمانی عێراق، دوای تەواوكردنی كارەكانی ئەمڕۆ، كۆبونەوەكەی بۆ رۆژی دوشەممەی داهاتو دواخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا