بانکی ناوەند بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 236 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بەگوێرەی خشتەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 236 ملیۆن و 649 هەزار و 75 دۆلار خراوەتە بازاڕەوە کە 46 ملیۆن و 950 هەزاری بەشێوەی نەقدە.

هاوکات، بڕی 189 ملیۆن و 699 هەزار و 75 دۆلار بەشێوەی حەواڵە خراوەتە بازاڕەوە.

هاوکات لەگەڵ خستنەبازاڕی ئەو بڕە زۆرەی دۆلار، بەهاکەی بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی بەجۆرێک لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا