تەندروستی جیهانیی: 23 ملیۆن کەس لە تورکیا و سوریا زیانیان بەرکەوتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریاوە تا ئێستا نزیکەی 23 ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە.

لە نوێترین ئاماری تەندروستیی جیهانیدا هاتووە، حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە هەشت هێندە زیاترە لەو ژمارانەی بڵاودەکرێنەوە.

وتیشی، “23 ملیۆن کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەو ژمارەیەش 1.4 ملیۆنیان منداڵن”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ هەموو هاوبەشانمان لە هەماهەنگیدا دەبین بۆ هاوکاریکردنی تورکیا و سوریا لە چەند سەعات و ڕۆژانی داهاتوو.

ئەوەشی خستەڕوو، سێ فڕۆکەی هاوکاری پزیشکییان ناردووەتە تورکیا و سوریا بۆ چارەسەری برینداران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا