پۆڵەتیك پرێس
نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له‌هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی پێویستیان به پشكنینی په‌تای كۆرۆنا هه‌یه ده‌توانن له رۆژی 16 سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه بكه‌ن و پشكنینی كۆرۆنا بكەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویكردۆتەوەنەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ئاگاداری ئەو پێشمەرگانه دەکاتەوە، کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆڕۆنا هەیە، دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە ١٦ی ئایار و رۆژانی دواتر سەردانی نەخۆشخانەكە بکەن و پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەو بەروارە بەدواوە تاقیگەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشی پشکنینی کۆڕۆنا چالاک دەکات و هەر پێشمەرگەیەك پێویستی بەئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا هەبێت دەتوانێت بە نیشان دانی ناسنامەی سەربازی پشکنینی پەتای کۆڕۆنا ئەنجام بدات.
نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه تایبەتە بەچارەسەركردنی هێزەكانی پێشمەرگەو لەدوای سەرهەڵدانی چەكدارانی داعش له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه دروستكراو پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم كرا.