٧٠ کۆچبەر لە کەناراوەکانى فەرەنسا ڕزگار کران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمە فریاگوزارییەکان ٧٠ کۆچبەری کوردیان لە ئاوەکانی فەڕەنسا گیریانخواردبوو، رزگار کران و گەیشتنە بەریتانیا.

بەلەمێکی چووپی کۆچبەران بە ٧٠ سەرنشینەوە کە سەرجەمیان خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون، گەیشتنە خاکی بەریتانیا و لەلایەن ھێزەکانی ئەو وڵاتەوە رزگارکران، دوای ئەوەی لە ئاوەکانی فەڕەنسا گیریانخوارد و داوای بەھاناوەچوونیان کرد.

دوو بەلەمی چووپی کۆچبەران، لە ئاوەکانی فەڕەنسا بەرەو بەریتانیا بەڕێککەوتن، بەلەمێکیان بەسەلامەتی گەیشت، بەلەمی دووەم کە ٧٠ کۆچبەری کوردی لەسەر بوو، بەھۆی شەپۆلی دەریاوە دووچاری مەترسی بوون، بەلەمەکەیان لەکارکەوت و سوتەمەنییان پێنەما و دوای چەند سەعاتێک رزگارکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا