شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە کەرکوک

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شمری، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتە کەرکوک.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، “ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای ئەمنی کە پێکهاتووە لە عەبدولئەمیر شمری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزە زەمینییەکان و سەرکردایەتی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی گەیشتە پارێزگای کەرکوک”.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئامانج لە سەردانی ئەم شاندە باڵایە لەنزیکەوەئاگاداربوونە لە دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە و تاوتوێکردنی دۆسیەکانی پەیوەست بە ئەمنیەت و سەقامگیری پارێزگای کەرکوک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا