بەهۆی بومەلەرزەوە لە رۆژئاوای كوردستان دەوام راگیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، راگرتنی دەوامی سەرجەم قوتابخانەو دامەزراوە رەسمیەكانی راگەیاند، لە پاش ئەو بومەلەزەرەیەی ناوچەكەی گرتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە گشتاندنێكدا لەسەر پێگەی فەرمی خۆی راگرتنی دەوامی سەرجەم فەرمانگە رەسمییەكانی راگەیاند لە رۆژی دوو شەممەوە بۆ رۆژی پێنج شەممە، چگە لەو فەرمانگانەی كە پێویستە بەردەوامبن لە كارەكانیان.
هاوكات هوشداری دایە دانیشتوان سەبارەت بە پێویستی چوون بۆ گۆرەپانەكان لە كاتی هەستكردنیان بە بومەلەزەیەكی دیكە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ئامادەیی پیشاندابوو بۆ هوكاریكردنی تەواوەتی ئەو ناوچانەی بە هۆی بومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتبوو.

بەهۆی كاریگەری دوو بومەلەزەی توركیا لە سەر‌ چەند ناوچە‌یەكی سوریا، 403 كەس گیانیان لە دەستداو 1284 كەسی دیكەش برینداربوون، بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا