پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، بەغدا بەشی پێنجەمی چەكی بانكی گەنمی جوتیارانی هەرێمی ناردووەو دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بەغدا بەشێكی دیكە لە پارەی گەنمی جوتیارانی ناردووە، بەشێوەیەك بۆ هەر سێ پارێزگاكە دوو ملیار و 67 ملیۆن دیناری ناردووە بەجۆرێك بۆ هەولێر 762 ملیۆن دینارو بۆ سلێمانی ملیارێك و 190 ملیۆن دینار و بۆ دهۆكیش 115 ملیۆن دیناری ناردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، چەكی سەرجەمی ئەو پارانە گەشتونەتە هەرێم دەست بەدابەشكردنیان دەكرێت.
پێشتریش بەغدا بە چەندجار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی ناردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆر خەرجكردنی پارەكە دوادەكەوت و نیگەرانی جوتیارانی هەرێمی لێدەكەوتەوە.
لە ماوەی ساڵانی رابردودا جوتیارانی هەرێم بەنزیكەیی بایی 65 ملیار دینار گەنمیان رادەستی حكومەتی عێراق كردووە، بەڵام لە بەرانبەردا بەغدا تەنها نزیكەی 19 ملیار دیناری پارەی جوتیارانی هەرێمی ناردووە.