هەواڵگری عێراق “پڵنگەكەی بەغدا” دەكوژێت

ئەم بابەتە 288 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
هەواڵگری عێراق، كوشتنی سەركردەیەكی داعشی راگەیاند، كە بە “پڵنگەكەی بەغدا” ناسراوە.

هەواڵگری عێراق راشیگەیاند، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، نەمیر سوید “پڵنگەكەی بەغدا”یان كوشتووە.

هەواڵگری عێراق باسی لەوەش كردووە، ئەو سەركردەیەی داعش لەناوچەی ئەبوغرێبی نزیك بەغدا چالاكی هەبووەو رۆژانە سەرپەرشتی جموجوڵەكانی چەكدارانی داعشی كردووە.

ئەو سەركردەی داعش، كوڕی “ئەحمەد عەبدوڵڵا سوید” بووە، كە پێشتر بەرپرسی گروپە چەكدارییەكانی داعش بووە لەباشووری بەغدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک