مەسرور بارزانی: دەمانەوێت خەڵك چاوی لەوە نەبێت بەخێو بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی حكومەت هەرێم رایگەیاند، دەیانەوێت خەڵك چاوی لەوە نەبێت بەخێوبكرێت، بەڵكو لەبری ئەوە دەیانەوێت خەڵكی خۆیان خۆیان بژێنن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەمەراسیمی دانانی بەردی بناغەی سایلۆی هەولێر رایگەیاند، پێشتر نەتوانراوە سوود لە بەرهەمە كشتەكاڵییەكانی كوردستان ببینرێت، كردنەوەی ئەو پرۆژانە گرنگن و لە شارەكانی دیكەش دەكرێنەوە.

وتیشی، “هەوڵمانداوە داهاتمان هەمەجۆر بێت و گرنگی تایبەت بە كشتوكاڵ بدرێت، كوردستانیش هێندە دەوڵەمەندە كە دەتوانێت نەك ئاسایشی خۆراكی كوردستان، بەڵكو دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراك عێراق و زۆرێك لە ناوچەكە”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكرد، ئەركی سەرەكی ئەم كابینەیە بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمەو دەشیانەوێت خەڵك چاوی لەوە نەبێت بەخێوبكرێت.

كردنەوەی ئەو پرۆژەیەش لەكاتێكدایە، بەردەوام بەرپرسانی هەرێم باس لە قەیرانی دارایی و راگرتنی پرۆژەكان دەكەنەوە، بەڵام لەمساڵدا بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەك دانرا كە زۆرترینیان لە سنوری پارێزگای هەولێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا