گەورەترین کەشتی جەنگی ئێران نقومدەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ئەوەی ئاگر لەگەورەترین کەشتی جەنگی هێزە دەریاییەکانی ئێران بەربوو، رۆژی چوارشەممە لەنزیک کەنداوی عەمان و لەدۆخێکی ناڕووندا نقومبوو.

لەوبارەیەوە هەردوو ئاژانسی فارس و تەسنیم بڵاویانکردەوە، هەوڵەکانی رزگارکردنی کەشتی جەنگی “خەرەج” شکستیهێناوە کە هەڵگری ناوی ئەو دورگەیەیە کە بەیەکێک لەوێستگە سەرەکییەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران هەژماردەکرێت.

بەپێی بڵاوکراوەکان، سەعات 2:25 خولەکی بەرەبەیان ئاگرەکە دەستیپێکردووە و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە شکسیانهێناوە لەدامرکاندنەوەی ئاگرەکە، دواتر لەنزیک بەندەری جاسک، بەدووری 1270 کیلۆمەتر لەباشوری رۆژهەڵاتی تاران لەکەنداوی عەمانەوە نقومبوو.

ئەمە یەکەمجار نییە کەشتی دەرایی ئێران نقومدەبێت، لەساڵی 2018دا کەشتییەکی دیکەی سەربە هێزە دەریاییەکانی ئێران لەدەریای قەزویندا نقومبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا