کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئادار، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی تاکو  دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا، لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممە26ی ئادار، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەستپێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت، پاشان کەش لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە، لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی بادینان و ناوچە شاخاوییەکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16پلەى سیلیزى

سلێمانی :13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 14پلەى سیلیزى

کەرکوک : 17پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 12پلەى سیلیزى

زاخۆ : 15پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 4پلەى سیلیزى

سۆران : 12پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا