پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی عێراقدا نییه.
عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمه‌دا نییه، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمه‌وه داخڵده‌كرێن، كه‌لوپه‌ل و كاڵای قه‌ده‌غه‌ن”.
به‌وته‌ی وائیلی، ئێستا له‌به‌شێكی زۆر له ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق جگه له‌هه‌رێمی كوردستان، هێزی سه‌ربازیی هه‌ن كه ڕێگریده‌كه‌ن له‌ده‌ستوه‌ردان له‌كاری ده‌روازه‌كان.
به‌وته‌ی وائیلی، ئه‌و كاڵا قه‌ده‌غانه‌ی ده‌هێندرێنه عێراقه‌وه، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه‌یه، كه ئۆتۆمبێله‌كانیان هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی گومرگیی ئه‌نجامناده‌ن.
یه‌كێك له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پرسی ده‌روازه سنورییه‌كانه، به‌غدا ده‌یه‌وێت فه‌رمانبه‌رانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان بكات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ ڕاده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی گومرگه‌كان به‌بێ ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان به به‌غدا.