هەڤاڵ ئەبوبەکر لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە میکێلێ کامێرۆتا کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی.

ئەمڕۆ دووشەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتوریی و خزمەتگوزاریی و بازرگانیی و تەندروستیی و شوێنەوارناسییەکانی نێوان ئیتاڵیا و پارێزگای سلێمانی کرا.

لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا کرد لەبەرامبەر پشتیوانییەکانی بۆ پارێزگای سلێمانی و پێشکەشکردنی شەست کتێب بە کتێبخانەی ئەدەبیی نێودەوڵەتیی پارێزگای سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا