بەریتانیا مافی مانەوە دەداتە کەسێکی “مەترسیدار”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەریتانیا مافی مانەوەی بەخشی بە کەسێک کە تۆمەتبارە بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ بەندکراوانی سەردەمی سەرۆکایەتی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق.

بەپێی رۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، ئەو کەسە کەناوی هێشتا ئاشکرا نەکراوە تەمەنی 55 ساڵە وسەرباری ئەوەی لەساڵی 1990 و لەماوەی داگیرکردنی کوەیت لەلایەن حکومەتی پێشووتری عێراق، بەشداربووە لەکوژرانی زیاتر لە 35 بەندکراو، کەچی مافی مانەوەی لەبەریتانیا پێبەخشراوە.

ساڵی 1990 سەدام حسێن بە سوپاکەی، کوەیتی داگیرکرد، بەڵام ئەم هەوڵە لەڕێی هاوپەیمانان و بەسەرکردایەتی ئەمریکا پوچەڵکرایەوە و جەنگەکە بەدۆڕانی عێراق کۆتاییهات.

جەنگی کەنداو بە گەماڕۆیەکی خنکێنەری ئابووری دژی عێراق کۆتاییهات و دواتر لەساڵی 2003 هێزەکانی ئەمریکا توانیان سەدام حسێن دەستگیربکەن و رادەستی دادگای بکەن، ئەوەبوو لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدان بەسەر سەدام حسێندا سەپێنرا.

لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2006 سەدام حسێن لەسێدارەدرا و ڤیدیۆی کاتی لەسێدارەدانەکەی لەژووری لەسێدارەدانەوە دزەیکرد و بڵاوکرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا