پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک لە عێراقەوە ئاشکرای دەکات، تورکیا داوای نێوەندگیری لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە تا هەڵوێستی عێراق لەسەر بۆردومانەکەی دهۆک هێوربکاتەوە.
سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی ڕایگەیاند، “تورکیا داوای لە مەسرور بارزانی کردووە بچێتە بەغدا بەمەبەستی هێورکردنەوەی هەڵوێستی عێراق بەرامبەر بەو هێرشەی تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کردیەسەر سەیرانگەی پەرەخ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەربە پارێزگای دهۆک، کە بووەهۆی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی عێراق کۆبووەوە.
لە میانەی دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی تەواوی دۆسییە نیشتمانییەكان و ئەو پرسانە كرا كە بۆ ژیانی هاووڵاتیان گرنگن، هەروەها پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و ڕێگەكانی بەردەوامیدان بە كاری هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێكران.
هاوکات هەردوولا بە توندی دەستدرێژییەكانی توركیایان بۆ سەر خاكی عێراق سەركۆنە و ئیدانە كرد، بەتایبەت هێرشی ئەم دواییە، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بێتاوان بوونە قوربانی.