زیلینسكی نەخۆشییەک ئاشکرا دەکات کە لەدوای جەنگەوە تووشی بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئۆكرانیا دوای ساڵێك لە لەشكركێشی سوپای روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی باسی ئەو نەخۆشییە دەكات كە تووشی بووەو دەڵێت” ئاستى چاوەکانم زۆر دابەزیوەو ناتوانم بەباشی نوسینەکانم بخوێنمەوە”.

ڤلادیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا کە ئێستا تەمەن 45 ساڵە لەچاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندوە، توانای بینینی چاوەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو لەدەستداوە، دەشڵێت”ناتوانێت ئەو نووسینانە بخوێنێتەوە كە لەسەر كیسی چا نووسراوە”.

زیلینسكی هۆكاری كزبوونی چاوەكانی گەڕاندۆتەوە بۆئەوەی بەدرێژایی ساڵێك لە جەنگ لەگەڵ روسیا، كارێكی زۆری كردووە لە نووسینگەكەی و رووناكی ژوورەكە زۆر خراپ بووە.

سەرۆکى ئۆکرانیا باسی لەوەشکردوە” هەرچەندە هەوڵ دەدەم هیچ شتێك نابینم، چاوەكانم لەدەستداوە، ئەوەش كێشەیەكی جەستەییە و چاویلەكە بەكار دەهێنم بۆ خوێندنەوە”.

هەروەها سەرۆکى ئۆکرانیا جەختی لەوە کردوەتەوە، ئەو کەمترین کات دەخەوێت و هەرگیز هەست بە هیلاکی ناکات و لەگەڵ سەربازەکانى بەردەوامن بۆ پاراستنى وڵاتەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا