ناوەڕۆكی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی ئەردۆغان و پووتین دەربارەی رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە 30-05-2022 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا، بە تەلەفۆن قسەیان كرد و چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد.

هەڕەشەكانی ئەم دواییەی رەجەب‌ تەیب ئەردۆغان لەبارەی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باسی لێوە كراوە. ئەردۆغان لەمبارەیەوە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی بە “تیرۆریست” ناوبردووە و بە پووتینی وتووە: “پەكەكە/یەپەگە لە سووریا بەردەوامە لە پەلامارە تیرۆریستییەكانی بۆ سەر مەدەنییەكانی توركیا و سووریا”

بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەردۆغان و پووتین پرسە ناوچەییەكان لەسەروویانەوە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و جەنگی ئۆكرانیا-رووسیایان تاوتوێكردووە.

ئەردۆغان بە پێویستی زانیوە لە كورتترین ماوەدا هەنگاو بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی زەمینەی ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بنرێت و كاریگەرییە نەرێنییەكانی جەنگ بۆ نزمترین ئاست داببەزێنرێت و متمانە دروستبكرێت‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا