ئەردۆغان دەیەوێت بەسودی خۆی دەستوری تورکیا بگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و هاوپەیمانانی دەیانەوێت کاربکەن بۆ داڕشتنی دەستورێکی نوێ بۆ تورکیا.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، دوای کەمتر لە چوار ساڵ لە هەموارکردنەوەی دەستوری پێشوو، ئەردۆغان و حزبەکەی و هاوپەیمانانی دەیانەوێت کار بۆ داڕشتنی دەستورێکی نوێ بۆ تورکیا بکەن.

لایخۆیەوە ئەردۆغان رایگەیاند، رەنگە کاتی ئەوە هاتبێت تورکیا دەستورێکی نوێ بۆخۆی دابڕێژێت و وتیشی: لەگەڵ هاپەیمانانماندا لە گفتوگۆداین، ئەگەر بگەینە ئەنجامێک ئەوا لەماوەی داهاتوودا دەستورێکی نوێ بۆ تورکیا دادەڕێژین.

ساڵی 2017، تورکەکان بە هەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا قایل بوون، کە وڵاتەکەی لە سیستمێکی پەرلەمانییەوە بۆ سیستمێکی کۆماری سەرۆکایەتی گۆڕی و کاردانەوەی توندی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا