مانگێك بەسەر هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا تێدەپەڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مانگێك بەسەر بڕیاری ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا بۆ هێرشكردن بۆسەر ئۆكرانیا تێدەپەڕێت.

رۆژ بە رۆژ ژمارەی ئاوارە و كۆچبەرانی ئۆكرانی زیاد دەبێت، بەشێكی زۆری كۆچبەرەكانیش دەچنە پۆڵەندا و دەچنە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا.

بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، تائێستا لانیكەم 3.5 ملیۆن ئۆكرانی وڵاتەكەیان جێهێشتووە و ملیۆنانی دیكەش لە ناوخۆی وڵاتەكەیان ئاوارە بوون، هەروەها نزیكەی هەزار كەسی سڤیل كوژراون كە 39یان منداڵن، نزیكەی هەزار و 500 كەسی تر بریندار بوون.

سەرۆكی ئۆكرانیا داوا لە گەلانی جیهان دەكات، دژی رووسیا بڕژێنە سەر شەقامەكان و هەڵوێست دژی ئەو شەڕە خوێناویە دەربڕن.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت: گەلانی جیهان بڕژێنە سەر شەقامەكان و لە گۆڕپانەكان كۆببنەوە، دەنگ و درووشمەكانی ئۆكرانییەكان هەڵبڕن و پشتیوانی ئۆكرانیا و ئازادی و ژیان بكەن.

سەرۆكی ئۆكرانیا لە پەیامەكەیدا ئەوەشدەخاتەڕوو، ئەمڕۆ 24ی ئادار مانگێك بەسەر هێرشەكانی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا تێدەپەڕێت، لە شوێنیكار، ماڵەكانتان، قوتابخانە و زانكۆكان، بە ناوی ئاشتی وەرنە دەرەوەو هەڵوێست دژی ئەو شەڕە خوێناویە دەربڕن، كە رووسیا دەیكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا