پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ جارێكی دیكه ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند، “هێزه ئه‌منییه‌كان خه‌ڵكیان له‌سه‌ر خۆپیشاندان بۆ دواكه‌وتنی موچه ده‌ستگیركردووه”.
له‌نوێتری ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه كه به‌شێكی تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه‌كراوه، دوای ئه‌وه‌ی لە مانگی ئایاری 2020دا خەڵکی هه‌رێم لەسەر دواکەوتنی مووچە خۆپیشاندانیان کردووە، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستگیرکراون، هاوكات له‌هه‌مان ساڵدا و لەمانگی ئابدا ڕووداوی ده‌ستگیركردن دووباره بووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه، “هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانانیان ده‌ستگیركردووه”.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ڕه‌خنه له‌مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان گیراوه، به‌وه‌ی هاوشێوه‌ی عێراق، هه‌رێم یاسای سزادانی عێراقیی ساڵی 1969 بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌كارهێناوه.
دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێك له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی هیومان ڕایتس وۆچ-ی بۆ ته‌رخانكراوه و باس له‌وه‌كراوه، لەساڵی 2015ەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وام دوادەکەوێت.
كێشه‌ی ئاواره‌كان یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و بابه‌تانه‌ی له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا باسكراوه و حكومه‌تی هه‌رێم تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی، “ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی خەڵکی رەبیعە و حەمدانییە بۆ ناوچەکانیان ده‌كات”.