فەرەنسا پەیامێك ئاڕاستەی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

كونسوڵخانەی گشتی فڕەنسا لە هەولێر بە پێویستی دەزانێت هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان هەماهەنگییان قوڵتر بكەنەوە.

كونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر پەیامێكی لەبارەی شەهیدبونی پێشمەرگەیەك لە قەزای كفری لەهێرشێكی چەكدارانی داعش بڵاوكردەوە و بە پێویستی دەزانێت هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەماهەنگی نێوانیان قوڵتر بكەنەوە.

كونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە پەیامەكەیدا سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگەیە دەكەن كە دوای هێرشێكی داعش لەشەوی 11 لەسەر 12ی (ئایار/5)ی 2021 لەقەزای كفری، شەهیدبوو.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، “جەنگی داعش جەنگی هاوبەشی ئێمەیە، پێویست دەكات كە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان هەماهەنگییان قوڵتر بكەنەوە لەپێناو تەنهایی هەموو عێراقیەكان”.

ئەو پەیامەی فەرەنسا لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ساڵێكە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامداوە تاوەكو هەماهەنگی نێوانیان لە بواری سەربازی دژ بە داعش پێك بهێنن، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكانیان بە ئەنجام نەگەشتووە.

نەبوونی ئەو هەماهەنگییە بەتایبەت لە ناوچە كێشە لەسەرەكان وایكردووە بەردەوام داعش هێرش بكاتە سەر هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا