پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەفدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەفدێكی باڵای هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و تاوتوێی هەنگاوەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد لەبارەی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزەكان.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روكن بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیان لە وەفدێكی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی كۆلۆنێڵ سانبۆرن لێپرسراوی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبونەوەیەكدا باس لە هەنگاوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی پرۆسەی چاكسازی و جێبەجێكردنی بەرنامە و بڕگەكانی ئەو پرۆسەیە كرایەوە، هاوكات گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی فیرقەكان و ئامادەكارییەكان بۆ سەرخستنی هەنگاوەكانی وەزارەت لەوبارەیەوە كرا.
لە تەوەرێكی تردا تاوتوێی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كرا و جەخت لە جێبەجێكردنی بڕگە و ناوەرۆكی لێكتێگەیشتنەكە كرایەوە.