لەسەر پرسی موچە پەرلەمان كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی گرنگ كۆبێتەوە، پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت “یەكێك لەبڕگەكانی كۆبونەوەكە تایبەتە بەپرسی موچە و بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری دارایی و وه‌زیی پلاندانان، سامانه‌ سروشتیه‌كان و چەند بەرپرسێكی دیكە بەشداری دانیشتنەكە دەكەن”.

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “هەرچەندە داوامانكردبوو دانیشتنێكی تایبەت بە پرسی كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە و پرسی موچە ئەنجامبدرێت، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان بەداخەوە ئەو داوایەیان وەك بڕگەیەك لە كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێ جێكردووەتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی “بڕیارە لەسەر پرسی موچەكەش میوانداری هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیری دارایی، وه‌زیی پلاندانان، سامانه‌ سروشتیه‌كان، سه‌رۆكی دیوان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون كراوە”.
بەوتەی بالانبۆ محەمەد لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی پرسی لێبڕینی موچه‌ و داهاتی خاڵه‌ سنورییه‌كان و قه‌رزه‌كان و دۆسیه‌ی نه‌وت دەكرێت.

ئەمەلەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا پەرلەمانتاران 65 واژۆیان كۆكردەوە بۆ بۆ میوانداریكردنی بەرپرسانی حكومەت تایبەت بە پرسی موچە و پێدانی رونكردنەوە لەسەر ەو پرسانەی پەیوەندیان بە ژیانی هاوڵاتی و موچەخۆرانەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا