داوا دەكرێت سنوورەكانی عێراق بۆ ماوەی 14 رۆژ دابخرێن

پۆڵەتیك پرێس:
شانەی قەیرانەكانی عێراق پێشنیاری داخستنی سنوور بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەكات، ئەوەش لەپێناوی رێگری لەهاتنە ناوەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌.

جەواد موسەی، وتەبێژی شانەی قەیرانەكان رایگەیاند، عێراق لەبارودۆخێكی باشدایەو ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات، بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبوو، قوربانیان كەمبووەتەوە.

جەواد موسەوی راشیگەیاند، ئەو رێوشوێنانەی حكومەت گرتییە بەر بۆ ڕێگریكردن لە هاتنە ناوەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زۆر باشبوون، بەڵام داوا لەحكومەت دەكەین، ئەو سنورانەی هێشتا كراوەن بە تایبەت سنوورەكانی دراوسێ دابخات، بە تایبەت ئێران و سوریا و توركیا بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ تا ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا بكەن.

ئەو بەرپرسە عێراقییە باسی لەوەش كرد، كە مانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا پەیوەندی بە پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا