کۆریای باکوور: سەربازەکەی ئەمریکا لەتاو رەگەزپەرستی پەنای بۆ ئێمە هێناوە

وێنەی تراڤیس کینگ، سەربازی بەدیلگیراوی ئەمریکا لە کۆریایی باکوور، وێنەکە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری کۆریای باشوور گیراوە لەو کاتەی کینگ، لە یەکێک لە میدیا ناوخۆییەکانی وڵات هەواڵی دیارنەمانی بڵاودەبێتەوە.

پۆڵەتیک پرێس: پشتیوان تەیب

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆریای باکوور لە کۆتاییدا چارەنووسی سەربازە ئەمریکییە بەدیلگیراوەکەی ئاشکراکردوو و رایگەیاند، سەربازەکە بەویستی خۆیی و لەدەست توندوتیژی و بیری رەگەزپەرستی لە ریزەکانی سوپای ئەمریکا هەڵهاتووە و پەنای بۆ ئێمە هێناوە.

تراڤیس کینگ، تەمەنی 23 ساڵە و مانگی رابردوو پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیارنەمانی لەسەر سنوورەکانی کۆریای باشوور و باکوور، دەنگۆی بەدیلگیرانی لەلایەن حکومەتی پیۆنگ یانگەوە بڵاو بوویەوە.

بەپێی زانیاریەکانی سوپای ئەمریکا، تراڤیس کینگ بەهۆی دروستکردنی پشێوی لەگەڵ سەربازانی ناوخۆیی کۆریای باشوور، ماوەی 47 رۆژ زیندانی کراوە و دوای ئازادبوونی. سەردانی ناوچەی لەچەک داماڵدراوی نێوان سنووری هەردوو کۆریای کردووە بە مەبەستی گەشتکردن. لەوکاتەدا ‘بەهەڵە’ دەچێتە ناو سنووری کۆریای باکوور و بێسەروشوێن دەبێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش، ئاژانسی میدیای فەرمی کۆریای باکوور، زانیاری نوێی لەسەر چارەنوسی کینگ بڵاوکردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسە هەواڵیەکە، پاش لێکۆڵینەوەی حکومەتی پیۆنگ یانگ لەگەڵ تراڤیس کینگ، کینگ دانی بەوەدا ناوە کە “بەهۆی جیاوازی رەگەزی و بوونی هەستی دووژمنکارانە و مامەڵەی نامرۆڤانە لەناو سوپای ئەمریکا” هەڵهاتووە.
هەر بەپێی راپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکور، کینگ، ویستی خۆی دەربڕیووە بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەریەتی لە کۆریای باکوور یاخود وڵاتێکی تر، چونکە بە وتەی خۆی”بێزارە لە سیستمی نادادی کۆمەڵایەتی ئەمریکا”.

بەرپرسانی سەربازی سوپای ئەمریکا نەیانتوانیوە تا ئێستا قسەکانی کینگ پشتڕاست بکەنەوە. مقەدەم مارتن ماینەرز، وتەبێژی پنتاگۆنیش وتی “سەرنجی ئێمە لەسەر رزگارکردن و گەڕانەوەی کینگە بۆ نیشتیمان بە سەلامەتی”. وتیشی، “هەموو رێگەیەک دەگرینە بەر بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیبلۆماسی بۆ ئازادکردنی سەربازەکەمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا