بەبیانووی شەڕی داعشەوە ئەمریکا 13 هەزار عێراقی و سوری کوشتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، یەکەی سەربازی نهێنی ئەمریکا کە ناسراوە بە (تالۆن ئەنڤیل) لەپشت کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتی مەدەنی بێتاوانەوە بووە لە عێراق و سوریا، بەجۆرێک زیاتر لە 13 هەزار عێراقی و سوری کوشتووە لە 1500 بۆردوماندا کە دژی داعش ئەنجامیداوە.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەنێوان ساڵانی 2014 تا 2017 لەو کاتەی جەنگی دژبە داعش لە عێراق و سوریا بەڕێوەدەچوو، یەکەی تالۆن ئەنڤیل بەبێ گوێدانە هاوڵاتیانی مەدەنی چەندین ناوچەی هەردوو وڵاتی بۆردومانکردووە بەبیانووی لەناوبردنی داعشەوە”.

ئەوەش هاتووە، “لەماوەی جەنگی داعشدا، ئەو یەکە نهێنییە 112 هەزار بۆمب و موشەکی بەکارهێناوە”، لەوبارەیەوە لاری لویس، راوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: زیانە گیانییەکانی سوریا دەیان جار زیاتر بووە لەو زیانە گیانیانەی لە میانەی هەمان ئەرکی سەربازیدا لە ئەفغانستان هاتنەئاراوە.

ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئێستا و پێشووی سەربازی و هەواڵگری باس لەوە دەکەن، کە تالۆن ئەڤیل ئاژانسە سەربازییەکانی دیکەی بێزارکردووە، چونکە رۆڵی هەبووە لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی، کەسانێک کە سەرقاڵی کشتوکاڵ بوون، یاخود منداڵانی سەر شەقامەکان و ئەو خێزانانەی لە شەڕ هەڵدەهاتن، یان ئەو گوندنشینانە بوون کە خۆیان لە بیناکاندا حەشاردەدا.

بەپێی ئاماری ئێر وارس، لەماوەی حەوت ساڵ و نیو لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە عێراق سوریا، 1417 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردوومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، بەپێی ئاماری شایەتحاڵەکانیش، 8159 بۆ 13192 هاوڵاتی مەدەنی عێراقی و سوری لە زیاتر لە 1505 بۆردوماندا گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا