لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی وەزیری نەوت دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندامانی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق جەختیان لەوە کردەوە، میوانداری ئیحسان عەبدو؛جەبار وەزیری نروتی عێراق دەکەن، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق  لە لایەن ئۆپیکەوە بۆ 8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

بەهادین نوری ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو فایلانەی لایەنە کۆمەڵێک پرسیاریان ئامادە کردووە، تاوەکو ئاڕاستەی وەزیری نەوتی عێراقی بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، وەڵامدانەوەکان دوخران بەهۆی ئەوەی، حکومەت کاری ڕۆژانەی بەڕێوە دەبرد، ئەنجومەنی نوێنەرانیش مافی ئەوەی نەبوو متمانە بە وەزیرێکیتر ببەخشێت ئەگەر وەزیری پێشوو دەستی لە کار نەکێشابێتەوە.

وتیشی، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لیژنەکە بانگهێستی وەزیری نەوت دەکات، چەندین دۆسیە تاوتوێ دەکەین کە دیارترینیان پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتە لەلایەن ئۆپیکەوە ڕۆژانە بۆ 8 ملیۆن بەرمیل، چونکە بڕیاربوو وەزارەتی نەوت پلانێک دابڕێژێت، لە ئێستادا ڕۆژانە 6 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا