زووڕنا ژەن و دەھۆڵ کووتەکانی دووبەرەکی

تەنگژەو ململانێ و ناکۆکیە بەردەوامەکانمان لە بیرە!ھەموو قۆناخە سەخت و ھەورازو ناگوزووریەکانیشمان لە بیرە!
ناگەڕێمەوە بۆ ڕەففەی پڕ کاڵ و کرچی مێژووی پڕ نەھامەتی وەلی دەبێ چەند دێڕێک ( بەعزێ قەڵەم) ی ئەوێ رۆژێتان بیربخەمەوە کە ھاوتەریب بەنزینی موحەسەنیان دەکرد بە ئاگری شەڕو ناکۆکیەکان لە پێناو ئافەرینی بازرگانانی ناکۆکیەکان!
لە دۆخی ھەرە ناخۆش و پڕ کارەسات ( ئەو قەڵەمانە) دەبوون بە بارووتی تەوقیتکراوو لەپڕ دەتەقینەوە یان دەتەقێنرانەوە!
داخی گرانم دۆخی ئیستاو ئەمرۆی ئەم ھەرێمە لە کۆی قۆناخەکانی ڕابردوو خراپتر و لەقترو بێ سەروبەرترو مەترسیدارترە، بەجۆرێک کە ئەگەر خوێندنەوەیەکی خێرای بۆ بکەیت و تێبینی ووردی ھاموو شۆو ھەنگاوەکانی ( ھەم دۆست ، ھەم نەیار)ەکانمان بکەیت دەگەیتە دەرەنجامی زۆر نائومێدکەر.
_برێت مەکگۆرک و ھەنگاوەکانی
_جەنین بلاسخارت و ھەنگاوو پەیامە راشکاوەکانی
_دواھەمین ھەنگاو ھاتنی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان( ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز) بۆ عیراق و ھەرێمی کوردستان دوا زەنگ و پەیام و مەسج دەبێت و دوا ئاگادارنامەی بەھێزی دۆست و ھاوپەیمانانی ھەرێم و عیراق دەبێت.
ئەوەش دۆخی ووڵاتانی دەرو دراوسێی کورد وچاوی تەماع و دوژمنکاریانەی لە مێژینەیان!!
لەھەموو ئەوانە ی کە لەسەرەوە باسم کردن عەجایەبتر و سەیرترو ئێنجا کارەساتتر لە جیاتی ( قەڵەمەکانی ئەێ رۆژێ)
ئیستا پەیج و سایت و ئەکاونتی فەیک و بێ دایک و باوکی ناوخۆن کە لەجیاتی دەبەیەک بەنزین ( تانکەری دزراو) دەکەن بە کۆی ناکۆکی و کێشەکان،کەسێکی غەیرە کورد و دوور لەم مەملەکەتە ئەگەر بێت و چاوێک بخشێنێ بەسەر سۆشیاڵمیدای ( ئەکراد)
بێگومان ئەم گەل و میللەت و رۆشنبیرو ھتد… ی کورد بە نەخۆش ناودەبات و دوعاو نزای چاکبوونەوەمان بۆ دەکات!
ئاخر لەکوێی ناکۆکی و ململانێی ھەرچی( ھێزو زلھێزو یەسارو یەمین و عەلمانی و ئیسلامی ورۆژھەڵاتی و رۆژئاوایی دنیا) ھەبووەو ھەیە ، ھەموو ھێڵەکان و پیرۆزیەکان و کۆی ھەمووی بخەیتە بەرباس و تەنانەت کار بگاتە سەر بە شەخسەنە کردنی ناکۆکیەکان و ململانێکان بگەنە ئاستێک دواتر رووی ئەوەت نەبێت لەھیچ گفتووگۆیەک باس لە کێشەو چارەسەریەکان بکەیت!!!
کە بارودۆخ ئاسایی دەبێتەوە بە چ روویەکەوە خۆت دەربخەی!!
ئەمانە دەرھاوێشتەو دەرەنجامی کارو بریاری ھەڵەن خودی دەھۆڵ کووت و زوڕناژەنەکانیش بە ڤێرژنی تازە( فەیسبووکچیەکان) قوربانی پلە یەکن.
دەی با ھەریەکەو لە ئاست خۆی و پێگەو کاریگەریەکانی خۆی بێ دەنگی ھەڵبژێرێت و ریسەکە با نەبێتەوە بە ( خووری)
ئەوەی پێی وایە ھەرێم و قەوارەکەی ئەوندە گەورەو پیرۆزە! ئەوا لای زلھێزو ووڵاتانی دنیاو ناوچەکە بەشی کەمتر لە بریارێکی سەرپێییش نیە ، چونکە بەرژەوەندی و تەماعی ھەمووان لە دۆز و پێگەی ھەرچی گەلانی ژێردەستەو مافخوراو گرنگترە لایان لە مێژووی دوور مەودای ئێمەی کوردیش ئەوە روویداوە نمونەی ھەرە بەردەست (شۆرشی ئەیوول)ە کە بەبەر چاوی دنیا بێ پەروا زلھێزەکانی دونیا چاویان لە دەوڵەتانی ئیقلیمی پۆشی و کوردیان گەراندەوە خاڵی سفر

فەرهەنگ تاهیر گۆمەشینی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا