حەشدی شەعبی هەڕەشە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:
فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەوان ڕێگەنادەن عێراق بەرەو دیکتاتۆرییەت بچێت، هاوکات هەڵوێستی حەشدی شەعبی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی دژ بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ هەینی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند، دژی هەر هەوڵێک بۆ قۆرخکردنی دەسەڵات لەدەرەوەی چوارچێوە دەستوورییەکان دەوەستنەوە.

فالح فەیاز باسی لەوەشکرد، ڕێگەنادەن ئیرادەیەکی دیکە بەسەر گەلی عێراقدا بسەپێندرێت و ببێتە هۆی کێشە بۆ سیستمی دیموکراتی لە عێراق.

ئەو قسانەی فالح فەیاز لەمیانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای حەشدی شەعبی بوو، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق لەپاش بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کە تیایدا بەشێکی زۆر لەلایەنە شیعەکان لە ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە ناڕازین و ئەندام و لایەنگرەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا