رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ دوو مانگی داهاتوو دیاریدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەیەکی مامناوەندی لە مانگی کانوونی دووەم، رێکخراوی ئۆپیک+ بڕیاریدا، لە مانگەکانی شوبات و ئازاریشدا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت هاوشێوەی مانگی کانوونی دووەم بێت.

رێکخراوی ئۆپیک و هاوبەشەکانی رایانگەیاند، %99ی رێککەوتنی سنووردارکردنی بەرهەمهێنان و دابینکردنی نەوتیان جێبەجێکردووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڕیاری لەسەردرا.

لەوبارەیەوە، ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە لەنێوان ئەندامانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکار بۆ مانگی کانوونی دووەم، بەڕێژەی %103 بووە، لە وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیکیش بەڕێژەی %93 بووە کە ئەوانیش روسیا و کازاخستانن.

عێراقیش کە لەدوای سعودیە و روسیا بە یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە رێکخراوی ئۆپیک+ هەژمار دەکرێت، لەماوەی رابردوودا رایگەیاند، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات بۆ 3.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکاتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا